تەندروستی

پزیشكانی پرتوگال: ده‌رمانه‌ گیاییه‌كان چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ خراپتر ده‌كات


به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكانی پرتوگال به‌شێك له‌ ده‌رمانه‌ گیاییه‌كان  بە نەرێنی کاردەکەنە سەر پرۆسەی چارەسەرکردنی شێرپەنجە.

پرۆفیسۆرێكی نەشتەرگەری و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە لە سەنتەری پزیشکی لیسبۆن دەڵێت، هەر نەخۆشێک کە گیا دەرمان بەکاردەهێنێت دەبێت پزیشکەکەی خۆی ئاگاداربکاتەوە، یان پێویستە پزیشک لەبارەی بەکارهێنانیان پرسیار لە نەخۆشەکە بکات بە تایبەت ئەوانەی چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرن.

پرۆفیسۆرەکەی نەشتەرگەری روونیدەکاتەوە، بەشێکی تووشبووانی شێرپەنجە تێکەڵەیەکی سیر و زەنجەفیل بەکاردەهێنن کە ئەم تێکەڵەیە پرۆسەی چاکبوونەوەی برینەکان لە تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک دوادەخات.

پزیشکانی پورتوگالی گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی بەکارهێنانی هەندێک جۆری گیادەرمان بە نەرێنی کارلێک دەکەن لەگەڵ چارەسەری هۆڕمۆنی، کیمیایی و فاکتەرەکانی خوێن.

2019-11-17
زیاتر...