وەرزش

باشترین كات بۆ وه‌رزشكردن چ كاتێكه‌؟

 
تیمێکی نێودەوڵەتی کە لە چەند زانایەک پێکهاتون، ئەنجامی توێژینەوەیەکەیان خستوەتەرو کە راکردن کاریگەریەکی لەسەر نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە دەبێت.

هەمومان سودەکانی وەرزشکردنمان بیستوە و دەزانین چ کاریگەریەکی بەسودی دەبێت لەسەر نەخۆشیە درێژخایەنەکان، بەتایبەتی راکردن، بەڵام پێشتر هیچ داتایەکی دیاریکراو بەردەستنەبوە بۆ ئەوەی دەربکەوێت پێویستە رۆژانە چەند کات بۆ راکردن تەرخان بکەیت بۆ ئەوەی ئەگەری توشبون بە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کەم بکەیتەوە.

زاناکانی ئەم تیمە دەرئەنجامی 14 توێژینەوەیان خستەرو کە لەسەر 230 هەزار کەس ئەنجامدراوە، بە تەمەنە جیاوازەکانەوە، بە سیستمی خۆراکی جیاوازەوە.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتوە کە راکردن مەترسی %27 مردن کەم دەکاتەوە بە بەراورد بەو کەسانەی کە ئەنجامی نادەن.

هەروەها ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵ و شێرپەنجەیان هەیە، مەترسی مردنیان بە رێژەی %23 بۆ %30 کەم دەکاتەوە، کە هەتا کاتی زیاتر تەرخان بکەیت بۆ وەرزشکردن زیاتر مەترسی کەم دەبێتەوە.

تەندروسترین کاتی راکردن ئەوەیە کە لانی کەم هەفتەی 50 خولەک بۆ راکردن تەرخان بکەیت، هەروەها خێرایی راکردنەکە 9 کیلۆمەتر بێت لە کاتژمێرێکدا، کە تەندروستترین جۆری وەرزشکردنە.

2019-11-10
زیاتر...