زێدان: زۆر دڵخۆشم
زیدان بە بردنەوە گەورەکەیان و گۆڵ تۆمارکردنى ڕۆدریگۆ و یوڤیچ دڵخۆشە و پێشیوایە بنزیمە هەر وەک خۆیەتى ناگۆڕێت.
لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشى خۆى بە بردنەوەکەیان بەرامبەر لیگانیس بە پێنج گۆڵى بێ بەرامبەر دەربڕى و ئاماژەى بەوە کرد، دواى ئەوەى توانیویانە لە ١٠ خولەکدا دوو گۆڵ تۆماربکەن، یارییەکە ئاسانتر بووە بۆیان و دڵخۆشیشە بەوەى گۆڵیان لێ تۆمارنەکراوە.
زیدان لە بارەى ڕۆدریگۆ و یوڤیچەوە دەڵێت "دڵخۆشم بۆیان، ڕۆدریگۆ کەسایەتى خۆى هەیە و باشتریش دەبێت، دڵخۆشیشم بە یوڤیچ چونکە پێویستى بەو گۆڵە هەبوو، هەرچەندە زۆر یارى نەکردووە".
زیدان پێیوایە بنزیمە چۆن بووە هەمیشە هەر ئاوایە و زۆر ناگۆڕێت و ئەوەى گرنگە گۆڵ تۆماربکات، چونکە هێرشبەرى ڕیاڵ مەدرید و دەڵێت "ئەو گۆڵیش بۆ هاوکارەکانى درووستدەکات و وا لە هاوکارەکانى دەکات باشتربن، منیش دڵخۆشم بە ئاستى".
|