ئه‌ستێره‌یه‌ك ریاڵ مه‌درید جێده‌هێڵێت
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان له ئیسپانیا دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید گاریس به‌یڵ بڕیاریداوه له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی داهاتوو یانه‌كه جێبهێڵێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ زیدان تێكچووه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌یڵ ئێستا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی شانگهای شینهوای چینی له‌گفتوگۆدایه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه بكات.
كێشه‌كانی نێوان گاریس به‌یڵ و زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له ماوه‌ی رابردوودا زیاتربوون، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی زیدان له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌یڵی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریی به‌رامبه‌ر كله‌ب برووج له خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا ناونووس نه‌كرد، كه ده‌گوترێت وه‌كو سزایه‌كی زیدان بوو بۆ به‌یڵ، هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه‌ی زیدان له‌سه‌ر داوای تیمی پزیشكیی یانه‌كه‌ی بوو، كه داوایانكردبوو سه‌ركێشی به به‌یڵ نه‌كات و بۆ یارییه‌كه ئاماده‌نییه.
|