تەندروستی

گریان هەناسەدان رێکدەخات و تەنگەنەفەسی ناهێڵێت


توێژەرانی زانکۆی کوینزینلاندی ئوستراڵیا، بۆ سەلماندنی تیۆریی سوودە جەستەییەکانی گریان بۆ لەش، توێژینەوەیان لەسەر ١٩٧ خوێندکاری کچی زانکۆ کرد، بەهۆی ئەوەی کچان بە پێچەوانەی کوڕانەوە بە ئاشکرا دەگرین و شەرم ناکەن.

ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەی خستەڕوو کە گریان بۆ خاڵیکردنەوەی هەستەکان دەبێتە هۆی کۆنتڕۆڵکردنی هەناسەدان.

هەریەک لەو خوێندکارانەی ئامادەی بینینی گرتە ڤیدیۆییەکی توندوتیژی و خەماوی بوون و دوای تەواوبوونی گرتە ١٨ خولەکییەکە، توێژەران لێکوڵینەوەیان لەسەر ژمارەی ئەو کەسانە کرد گریان و ئەوانەش کە نەگریان.

٦٥کەس لەوانەی گرتە توندوتییژییەکەیان بینی نەگریان، ئەوانەی گرتە خەماوییەکەیان بینی ٧١ کەسیان گریان و ٦١ کەسیان نەگریان.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوانەی گریان و هەستی خۆیان بەتاڵکردبووەوە لە ڕێکخستنی هەناسەداندا باشتربوون و لێدانی دڵیان پێش دەستپێکردن بە گریان کەمدەبێتەوە و بە هاتنەخوارەوەی فرمێسک لێدانی دڵ زیاد دەکات، بەڵام لە باری ئاسایی خۆی تێپەڕناکات.

چەندین جار بیستومانە کەسێک کە دەگری باری سەرشانی سووک دەبێت، بەواتایەکی تر ڕێگایەکی لۆژیکییە بۆ ئازادبوونی هەستەکان کە ئەمەش بابەتێکی گرنگە.

لەشی مرۆڤ سیستمێکی ئاڵۆزە و گریانیش بەهەمانشێوە، فرمێسکەکان بەهۆکاری دەربڕینی هەستی بێتاقەتی و خەم و توڕەیی و تەنانەت خۆشحاڵی دادەنرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێکخستنی هەست و سترێس لە مرۆڤدا.
2019-10-26
زیاتر...