هەمەڕەنگ

ڤیدیۆ... گوێرەکەیەک پێنج قاچی هەیە


لە حاڵەتێکی دەگمەندا لە ویلایەتی لویزیانای ئەمریکا گوێرەکەیەک لەدایکبووە کە پێنج قاچی هەیە، قاچی  پێنجەمی بە سەریەوەیەتی.

خاوەنی گوێرەکە سەرەتا ویستوویەتی بەهۆی ئەو ناڕێکییەی لە گوێرەکەدایە بە نرخێکی هەرزان بیفرۆشێت، بەڵام پاش ماوەیەکی کەم بە خێرایی پەشیمان بووەتەوە، چونکە ئەو ئاژەڵە پێویستی بە چاودێری پزیشکی بووە بۆ ڕزگاربوونی ژیانی لە مردن.

ئەلیکسەندەر ماتی تەمەن ٣٤ ساڵ و هاوسەرەکەی ماجین دەیڤیز ئەو گوێرەکەیان بەخێوکردووە و ناویان ناوە ئەلیس.

پزیشکی ڤێتەرنەری ئاشکرایکردووە، خاوەنی گوێرەکەکە ویستوویەتی بە نەشتەرگەریی قاچی پێنجەمی لێبکاتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە ئەو کارە مەترسیدارە و ئەگەرەی هەیە گوێرەکەکە بمرێت.

2019-10-26
زیاتر...