وەرزش

پێگەی زێدان لە ریاڵ مەدرید لە مەترسیدایە


پۆستەکەى زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید لە مەترسیدایە و مۆرینیۆ و ئەلیگریش بۆ جێگەکەى پاڵێوراون.

ڕاگەیاندنەکان باس لەوە دەکەن، گەر ڕیاڵ مەدرید لە جەولەى سێیەمى چامپیۆنز لیگدا بە گەڵاتەسەراى بدۆڕێت، کە سبەینێ لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت، ئەوا زەینەدین زیدانى ڕاهێنەر لە پۆستەکەى دووردەخرێتەوە.

ڕۆژنامەى مۆندۆ دووپاتیکردووەتەوە، پۆستەکەى زیدان لە مەترسیدا دەبێت، گەر بە گەڵاتەسەراى بدۆڕێت، کە ئەو دۆڕاندنەش هەڵوێستى یانە مەدریدیەکە لە سەرکەوتن بۆ قۆناغى داهاتووى خولەکە ئاڵۆزدەکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەگەر هەیە زیدان لە ڕاهێنەرایەتى ڕیاڵ مەدرید بڕوات و خۆسێ مۆرینیۆ و ماسیملیانۆ ئەلیگریش بەهێزترین پاڵێوراون بۆ ئەوەى جێگەکەى پڕبکەنەوە.

2019-10-21
زیاتر...