وەرزش

یاری کلاسیکۆ لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

یانەى ریاڵ مەدرید رەتیکردەوە یاریگاى کلاسیکۆ بگۆرێت و دەیەوێت لەکات و شوێنی خۆیدا یارییەکە ئەنجام بدرێت.

بریارە 26ی مانگ یانەى بەرشەلۆنە لەخولی ئیسپانیا و کاتژمێر 2ی نیوەرۆ لەکامپ نو میوانداری ریاڵ مەدرید بکات.

بەهۆی ئەو خۆپیشاندان و ناکۆکییەى لە کەتەلۆنیا هەیە ، پێشنیاز کراوە یاریی کلاسیکۆ ئاڵوگۆڕ پێ بکرێت و یەکەم یاریی لە سانتیاگۆ ئەنجام بدرێت.

ئەوەش لەبەرئەو خۆپیشاندانانەو بۆ ئەوەى لە مەترسی دواخستنی یارییەکەو  روبەروبونەوەى کێشە بەدور بن.

هەرزوو یانەى ریاڵ مەدرید رەتیکردەوە کە یەکەم یاریی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکرێت و ناشیەوێت یارییەکە دواخرێت.

ریاڵ مەدرید دەیەوێت کلاسیکۆ لەکات و شوێنی خۆیدا و بە پێی خشتەى خولەکە بەڕێوەبچێت.
2019-10-17
زیاتر...