تەندروستی

ئەو خۆراکانە بخۆ و خۆت لە نەخۆشی دڵ بەدوربگرە


دڵ ئەندامێکی گرنگی جەستەیە، ئەرک و فرمانی تایبەت بە خۆی هەیە، بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر و کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا هۆکاری سەرەکین بۆ توشبوون بە چەند نەخۆشییەکی دڵ، بەڵام چەند خواردنێک هەن دڵ لە چەند نەخۆشییەکی مەترسیدار دەپارێزن.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە پەڕەی تەندروستی خۆیدا، بۆ پاراستنی دڵ چەند خۆراکێکی بڵاوکردۆتەوە لەوانە:

ماسی سەلەمون
بەهۆی ترشی ئۆمێگا 3 تێیدا، ماسی سەلمون باشترین خۆراکە بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ، ، چونکە چەوری سودبەخشی تێدایە و دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی جەڵتەی دڵ و دابەزینی فشاری خوێن وهەوکردن، هەروەها دەبێت هەفتانە دوو ژەم ماسی سەلەمون بخورێت.

زەیتی زەیتون
بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕیWEB TEB  ، چەوری سودبەخش و ماددەی دژە ئۆسکان لە زەیتی زەیتوندا هەیە، بەوپێیەی دەتوانێت سوڕی خوێن چالاک بکات و رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا دابەزێنێت.

گوێز و بادەم
خواردنی گوێزو بادەم مەترسی توشبوون بە بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا ناهێڵێت، هەروەها لە هەوکردنی موولولەکانی دڵ بەدورتدەخات و دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان و چەوری سودبەخش.

پەتاتەی شیرین
پەتاتەی شیرین نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا، بەڵکو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ریشاڵەکەن و لیکۆبین و چەندین سودی بۆ تەندروستی لەش هەیە بەتایبەت دڵ.

پرتەقاڵ
پرتەقاڵ ریشاڵی لە جۆر پیکتین تێدایە، کە دژی بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵی زیانبەخشە لە خوێندا، بەهۆی بوونی توخمی پۆتاسیۆم تێیدا، کۆنتڕۆڵی فشاری خوێن دەکات و دڵ دەپارێزێت.

جۆ
جۆ بڕێک لە ریشاڵی تێدایە و دەتوانێت رێژەی کۆلیستڕۆڵ و شەکر لە خوێندا کەمکاتەوە، بۆ دابەزینی کێشی لەشیش سودی لێدەبینرێت.

شۆفان
ئەگەر بڕێک لە شۆفان بخرێتە ناو ئاوی گەرمەوە، وات لێدەکات بۆ ماوەیەک هەست بە تێربوون بکەیت، و ئەمەش هاوکاری دابەزینی رێژەی شەکر لە خوێندا دەکات، هەروەها دەوڵەمندە بە ریشاڵەکان کە کۆلیستڕۆڵی زیانبەخش لە خوێنداناهێڵێت.
2019-10-17
زیاتر...