هۆشیار زێباری ئهوهی ئهمریكا كردی مایهی شهرمهزاریی بوو
ئاژانسی نها..
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند، پاشەكشەكردنی ئەمریكا لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، مایەی شەرمەزارییە بۆ ئیدارەی وڵاتەكە.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئهكاونتی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر نوسیویهتی، بڕیاری ئیدارەی ئەمریكا بۆ پاشەكشەپێكردنی هەموو هێزەكانی لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، كە ژمارەیان 1000 سەربازە، مایەی شەرمەزارییە بۆ شكۆی سەربازی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەو هەنگاوەی ئەمریكا دەبێتە مایەی پاشەكشەكردن لە زۆربەی ئەو دەستكەوتانەی لەڕووی تێكشاندنی داعش و هاوپەیمانی نێوان كورد و ئەمریكاییەكان هێنرانەدی.
|