ئاژانسی نها...
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە نامەیکدا رەخە لە کۆنفرانسێک دەگریت کە ئەمڕۆ لە شاری هەولیر لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەرێوەدەچیت.
پەروین بابەکر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، ئێوه كه ناوی كۆنفرانسه‌كه‌تان شه‌ریكی ئاشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه، به‌ڵام به داخه‌وه ئێوه شه‌ریكی تا سه‌ر نین.
دەقی نامەکە:
به‌رێزان له كۆنفرانسی
"كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: شه‌ریكی ئاشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون"
به‌م نامه‌یه ده‌مه‌وێت پێتان رابگه‌ینم كه به داوای لێبوردنه‌وه به‌شدار نابم له كۆنفرانسه‌كه‌تان.
ئێوه كه ناوی كۆنفرانسه‌كه‌تان شه‌ریكی ئاشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه! به‌ڵام به داخه‌وه ئێوه شه‌ریكی تا سه‌ر نین.
له سه‌روه‌ختی رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا، كه‌سه‌كانمان له رۆژئاوا له بری هه‌موو دونیا شه‌ڕی دژ به تیرۆریان كرد، كه‌چی ئێستا بێده‌نگن له به‌رانبه‌ر ئه‌و زوڵمه‌ی له رۆژئاوای نیشتیمانه‌كه‌مان ده‌كرێت، له‌و جه‌نگه‌ی ڕۆژئاوایی كوردستان به ته‌نها ده‌ره‌قه‌تی نایات، له ناوه‌راستی مه‌یدانی جه‌نگێكی نابه‌رانبه‌ردا به ته‌نها به‌جێتان هێشتون. ئێوه كه شه‌ریكی ئاشتین بریا له جه‌نگه‌كانیشدا شه‌ریكێكی راسته‌قینه‌مان بوونایه.
سبهیڕۆژ كه نیشتیمانه‌كه‌مان به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه به ته‌واوه‌تی داڕوخا، ره‌نگه ببنه شه‌ریكی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، هه‌روه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری جه‌نگ و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون له‌سه‌ر حسابی جه‌نگ زۆر كه‌س تموحی تیایه‌تی.
به داخه‌وه له‌م كاته‌دا زیاتر به‌دوای كۆنفرانسێكدا ده‌گه‌ڕێین كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی رۆژئاوای نیشتیمانه‌كه‌مان بدات، كۆنفرانسێك چاره‌سه‌ری رێگریكردن له كوشتن و له ناوبردنی منداڵ و ژن و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوردستانی پێبێت، كۆنفرانسێك باس له‌وه بكات ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی له پێنج ساڵی رابردوودا داعشیان له ناو برد ئێستا شه‌هید ده‌كرێن.
هیوادارین ئێوه‌ش سه‌ركه‌وتووبن.
له‌گه‌ڵ رێزدا
په‌روین بابه‌كر
13/10/2019