شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە دەچێتە بەغدا
ئاژانسی نها...
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەندیدار بە سنوری هێزەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان و پرسی ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بکات.
وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ یەکشەممە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی تایبەت بە پێشمەرگە، شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی وەزیری پێشمەرگە دەگاتە بەغدا، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و وەزارەتی بەرگری عیراق کۆدەبێتەوە.
دوای چەند جارێک دواخستنی، ئەمڕۆ شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامانجی چۆنیەتی بەشداریکردنی پێشمەرگە لە پاراستنی ناوچە کێشەلەسەرەکان و پرسی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات.
|