دوایین زانیاریی له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی
ئاژانسی نها...
كادرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره به‌رده‌وامن و له رێگه‌ی رێكخستنه‌كانه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه.
قادر ره‌زگه‌یی كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی به ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، تا ئیستا هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌دا نییه و ئاماده‌كاریی ده‌كرێت، هیچ بانوێكیش نییه بۆ دواخستنی.
سه‌باره‌ت به چانسی وه‌رگرتنی پۆستی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی قادر ره‌زگه‌یی وتی، ئێمه ناتوانین قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌ین و كه‌سێك دیاریی بكه‌ین، چونكه ئه‌و كه‌سه سكرتێری گشتییه كه ده‌نگی زۆرینه‌ی كۆنگره به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه بڕیاره رۆژی 7ی 12ی 2019 كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت.
|