دوایین زانیاریی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ رۆژئاوا
ئاژانسی نها..
بۆ چواره‌م رۆژه هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای سوریا ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه و قوربانییه‌كانیش روو له زیادبوونن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه 10 هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیان گه‌شته 28 كه‌س.
هاوكات میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه سوپای توركیا شاری سه‌رێ كانی كۆنتڕۆڵكرده‌وه به‌ڵام هه‌سه‌ده ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه و وتی، كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
هه‌ر له درێژه‌ی هێرشه‌كاندا سێ كه‌سی دیكه له قامیشلۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌سه‌ده ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه زیاتر له 191 هه‌زار هاوڵاتی ئاواره‌بوون و تا دێت ژماره‌ی ئاواره‌كانیش روو له زیابوون ده‌كات.
بۆ چوارەم رۆژی لەسەریەک لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، تا دێت ژمارەی ئاوارەبونی هاوڵاتیانی ئەو بەشەی کوردستان زیاتردەبن و ژمارەی شەهید و بریندارەکانیش زۆرتر دەبن.
|