وەرزش

محەمەد سەڵاح توشی پێکان بوو


محەمەد سەڵاح لە یارییەکەى بەرامبەر لیستەر سیتى توشى پێکان هات و بەناچارى یاریگاى بەجێهێشت.

لە یارى یانەکەى بەرامبەر لیستەر سیتى لە هەفتەى هەشتەمى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، محەمەد سەڵاحى میسڕى هێرشبەرى یانەى لیڤەرپوڵ توشى پێکان هات، کە یانەکەى توانى بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکە بباتەوە.

سەڵاح لە خولەکەکانى کۆتایى یارییەکەدا بەهۆى بەرکەوتنێکى توند لەگەڵ حەمزە چودرى یاریزانى لیستەر سیتى، توشى ئازار بوو لە جومگەى پاژنەى پێیدا، هەرچەندە هەوڵیدا بەردەوامبێت، بەڵام دواتر بەناچارى یاریگاى بەجێهێشت.

بریندان ڕۆجەرزى ڕاهێنەرى لیستەر سیتى پێیوایە حەمزە بە ئەنقەست نەیویستووە ئازار بە سەڵاح بگەێنێت و یۆرگن کلۆپى ڕاهێنەرى لیڤەرپوڵیش ئاماژە بەوە دەکات، کە پێویستبووە حەمزە کارتى سورى پێبدرێت.
2019-10-06
زیاتر...