وەرزش

ڕیاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی نوێ ئیمزا ده‌كات


ڕیاڵ مەدرید لە زستانى داهاتوودا گرێبەستێکى نوێ ئیمزادەکات و پێشبینیش دەکرێت یاریزانەکە کریستیان ئیرکسن بێت

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕى یانەى ڕیاڵ مەدرید ئیمزاکردنى گرێبەستێکى لەگەڵ یاریزانێک لە ماوەى گواستنەوەى زستانەى داهاتوودا کردووە بە کارە لە پێشینەکانى.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، یانە مەدریدیەکە ناچارە دەستەردارى دوو یاریزانى بێت لە پێناوى گرێبەستە نوێکەدا، کە بە ڕێژەیەکى زۆر پێشبینى دەکرێت کریستیان ئیرکسنى دانیمارکى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى تۆتنهام بێت، لەبەرئەوەى قورسە دۆنى ڤان دى بیکى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى ئەیاکس لە زستاندا یانەکەى بەجێبهێڵێت.

 
2019-10-03
زیاتر...