تەندروستی

چۆن له‌ماوه‌ی دوو خوله‌كدا خه‌وت لێ بكه‌وێت؟


کەم خەوی ئەو کێشەیەیە کە زۆر کەس پێوەی دەناڵێنێت، شەوان کاتێک دەیانەوێت بخەون بۆ ماوەیەکی زۆر بەئاگا دەبن و خەویان لێناکەوێت، بەڵام ئەمە کێشەیەک نیە کە چارەسەری نەبێت، ماڵپەری healthline رێگایەکی ئاسانی بڵاوکردوەتەوە کە وادەکات لە ماوەی 120 چرکەدا خەوت لێبکەوێت، بەڵام باشتر دەبێت ئەگەر بەرۆژ کۆمەڵێک تێبینی جیبەجێ بکەیت، ئەوانیش.

یەکەم: بۆ ماوەی 30 خولەک پێش نوستن مۆبایلو تەلەفزیۆن و ئامێرە تەکنەلۆژیەکان بەکارمەهێنە.
دوەم: بە رۆژ سەرخەو مەشکێنە.
سێیەم: رۆژانە وەرزش ئەنجام بدە.
چوارەم: خۆت لە بیرکردنەوەی نەرێنی بەدور بگرە.
پێنجەم: کاتژمێرێک پێش نوستن روناکی ئەو ژورە کەم بکەرەوە کە تیایدایت.

چۆن لە ماوەی کەمتر لە دو خولەک خەوت لێبکەوێت:
یەکەم: ماسولکەکانی روخسارت خاوبکەرەوە و پشو بدە.
دوەم: شانت بۆ خوارەوە دابنێ و دەستەکانت لە ئەملاو ئەولای جەستەت دابنێ.
سێیەم: پشو بە تەواوی جەستەت بدە.
چوارەم: بۆ ماوەی 10 چرکە دیمەنی شوێنێکی ئارام بهێنەرە پێش چاوی خۆت.
پێنجەم: بۆ ماوەی 10 چرکە بەردەوام لە مێشک خۆتدا بڵێ "بیر مەکەرەوە"
شەشەم: هەناسی قوڵ هەڵبمژە، بەم شێوەیە بە زوترین کات خەوت لێدەکەوێت.
2019-10-02
زیاتر...