كه هاوسهرهكهت توڕه بوو چۆن ههڵسوكهوتی لهگهڵ دهكهی؟
لە نێوان هەمو هاوسەرێکدا کێشەو لێکتێنەگەیشتن رودەدات، بەلام گرنگترین شت ئەوەیە کە چۆن هەڵسوکەوت بکەیت بۆ ئەوەی کیشەکانتان گەورەتر نەبێت و زیاتر نێوانتان تێکەنچێت، ماڵپەری pairedlife هەندێک شێوازی هەڵسوکەوتی خستوەتە رو کە چۆن مامەڵە لەگەڵ هاوسەرەکەت بکەیت کاتێک توڕە دەبێت.
یەکەم: گرنگە کاتێک ئەو توڕە دەبێت تۆ کۆنترۆڵی خۆت بکەیت و توڕە نەبیت.
دوەم: هەوڵبدە بۆ چەند ساتێک بە تەنها جێی بهێڵیت.
سێیەم: هەرگیز لەبەردەمی منداڵەکان شەڕ مەکەن، چونکە کاریگەری لەسەر دەرونیان دروست دەکات.
چوارەم: هیچ کاردانەوەیەک بۆ توڕەبونەکانی دەرمەبڕە، بەڵکو بە بێدەنگی و هێمنی بمێنەرەوە.
پێنجەم: گرنگە دواتر ئارامی بکەیتەوەو تێیبگەیەنیت کە تۆ چەند خەمت خواردوە بە توڕەبونەکانی، بۆ ئەوەی دوبارەی نەکاتەوە.
شەشەم: ئەگەر خەتا لە تۆدا نەبو هەوڵمەدە کاتی توڕەبونی ئەو، ئەوە بسەلمێنیت کە تۆ ڕاستیت و ئەو هەڵەیە، چونکە بەو شێوەیە زیاتر لێک تێنەگەیشتن ڕودەدات.
|