تەندروستی

ئایان ده‌بێت زه‌یت دووباره‌ به‌كاربهێندرێته‌وه‌؟


پسپۆڕێکی بواری خۆراک هۆشداریی دەدات لە دووبارە بەکارهێنانەوەی ڕۆن یان زەیت، ئەو زیانە تەندروستییانەی ئاشکراکردووە کە لە کاتی دووبارە بەکارهێنانەوەی زەیتەوە دروست دەبن.
 
لەشکر حەمید پسپۆڕی خۆراک و ئەندامی  لیژنەی تەندروستیی و خۆراک، بڵاویکردووەتەوە، ئەو شوێنە گشتییانەی كە خۆراکی تێدا ئامادەدەکرێت، تەنانەت لەناو چێشتخانەی ماڵەكانیشدا، پێویستە لەكاتی ئامادەكردنی خواردندا تەنها بۆ یەکجار ڕۆن یاخود زەیت بەکار بهێنن.

ئەو شارەزایە لەبارەی زیانەکانی دووبارە بەکارهێناوەی زەیت یان ڕۆن، ئاماژەی بەوەکردووە "بەکارهێنانەوەی زەیت زیاتر لە جارێك دەبێتە هۆی دابەزینی بەها خۆراکییەکەی، دەبێتە هۆی ڕوودانی ئۆکسان بەهۆی پلەی گەرمی بەرزەوە کە هۆکارە بۆ بەرهەمهێنانی مادەی ترسناکی (ئەڵدیهاید و کیتۆنات و Piroxide value) ) کە بە مادەیەکی گونجاو بۆ دروستبوونی شێرپەنجە دادەنرێت، بەهۆی پلەی گەرمیی بەرزەوە ئۆکسان ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی ( تزنخ ) واتە گۆڕینی ( تام و بۆن و ڕەنگ)ی ڕۆن و زەیتەکە، هەندێکجار دەبێتە هۆی دروستبوونی ماددەی کیمیایی زیانبەخش کە زیان بە گەدە دەگەیەنێت و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی گیرانی شراین و جەڵدەی دەماغ و نەخۆشیەکانی دڵ و زیاد بوونی کۆلستڕۆڵی لەش".
2019-09-28
زیاتر...