هەمەڕەنگ

شه‌ش زانیاریی له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ


1. مێشکی مرۆڤ چەورترین بەشی لەشی مرۆڤە و پێکھاتەکەی لە %60ی چەورییە.
 
2. ئەگەر بۆ ماوەی تەنھا 8 چرکە رۆیشتنی خوێن بۆ مێشک بوەستێت، ئەو کەسە ئەبورێتەوە.
 
3. ئەگەر کەسێک ھەناسەدانی بوەستێ یان ھەوڵی خنکاندنی بدرێت، مێشک بۆ ماوەی 5 بۆ 6 خولەک توانای خۆڕاگری ھەیە، بەڵام دوای ئەو ماوەیە مێشک دەوەستێ.
 
4. ھێندە مولەلە خوێنی ورد لە مێشکی ھەر مرۆڤێکدا ھەیە، ئەگەر ھەمووی درێژ بکرێتەوە دەگاتە نزیکەی 160 ھەزار کیلۆمەتر.
 
5. تا تەمەن بەرەو زیاتر بڕوات زۆربەی شتە تازەکانمان لەبیر نامێنێ، چونکە مێشک توانای ئەوەی نییە شتە کۆنەکان لە مێشک فلتەربکات و بیانکاتە دەرەوە تا شتە تازەکان جێگەیان بگرنەوە.
 
6. زۆرێک پێیانوایە لە تەمەنی 18ساڵان لوتکەی گەشەکردنی مرۆڤە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە تەمەنی 25ساڵان ژیری مرۆڤ کامل ئەبێ.
2019-09-27
زیاتر...