وەرزش

مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی میستی له‌ كلاسیكۆ دروستبووه‌


بەهۆی ئەو پێكانەی لە دوایاریی یانەکەی بەرامبەر بە یانەی ڤیاریال تووشی بوو، ئەگەر هەیە لیۆنێل مێسیی ئەرجەنتینی لە یاری کلاسیکۆدا بەشداری نەکات.

پێکانەکەی مێسی بووەتە مژاری گەرمی هەواڵەکانی ئیسپانیا و لە دوایین پێشهاتیشدا ئەگەر هەیە باشترین یاریزانی جیهان لە یاریی کلاسیکۆی ئیسپانیای نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەشداری نەکات.

تەلەڤیزیۆنی لا سیکیستای ئیسپانی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پێکانەکەی لیۆ لەوە مەترسیدارترە کە باسی لێوەدەکرێت و دەڵێت " ئەگەر هەیە مێسی لە کلاسیکۆشدا ئامادەنەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی پێکانەکەی لیۆ لەسەر ئاستی ماسوولکەیە و ئەوەش پەیوەستە بەوەی کە زوو یان درەنگ چاکدەبێتەوە، چونکە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی ئەو یاریزانەوە پێدەچێت وازوو لەو پێکانە رزگاری نەبێت".

رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا بۆچوونی جیاوازیان لەسەر ئەو بابەتە هەیە، هەندێکیان کە نزیکن لە یانەی بارسێلۆناوە دەڵێن مێسی تەنیا ١٠ رۆژ دووردەکەوێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا تاوەکو ئەو یاریزانە دەست بەمەشقەکان نەکاتەوە و دوایین تێستی بۆ نەکرێت، دەرناکەوێ کە کەی دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا هێشتا مانگێكی ماوە، کە رۆژی ٢٦ـی مانگی داهاتوو دەکرێت، بەڵام ئەوە یەکلابووەتەوە کە مێسی بۆ یارییەکەی خیتافی یاری ناکات و بە رێژەی ٩٩٪ لە یارییەکەی ئینتەرمیلان بێبەش دەبێت، پاش ئەو یارییەش بە فەرمی دەردەکەوێ کە لیۆ پێویستی بە پشووی زیاتر هەیە یان ئامادەدەبێت بۆ یاریکردن.
 
لیۆ لە یاری رابردووی بەرامبەر بە ڤیاریال لە رانی چەپیدا دووچاری پێکان بوو، کە لە کاتی چارەسەروەرگرتندا بە پزیشکی یانەکەی گوت " ناتوانم رابکەم".
2019-09-27
زیاتر...