گورچیلە، یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی لەشی مرۆڤ، لەماوەی 24 کاتژمێردا 225 لیتر خوێن دەپاڵێوێت، هەربۆیە پێویستی بە پاراستن هەیە و دەبێت بایەخ بەو خواردنانە بدرێت کە دەبێتەهۆی خاوێنکردنەوە و چالاککردنی گورچیلە، ئەو خواردنانەی گورچیلە خاوێن دەکاتەوە بریتین لە.
یەکەم: شوتی، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ یارمەتی پاراستنی گورچیلەکان دەدات.
دوەم: ناوکە کولەگە، دەوڵەمەندە بە فسفۆر و پۆتاسیۆم، گورچلەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت.
سێیەم: شەربەتی لیمۆ، رێگا لە دروستبوونی بەرد دەگرێت.
چوارەم: زەردەچەوە، رێگا لە هەوکردن و دروستبوونی بەرد دەگرێت.
پێنجەم: سیر، بۆ گورچیلەکان بەسودە و پەستانی کەمدەکاتەوە.
شەشەم: زەنجەبیل، کاریگەری لەسەر پاراستنی گورچیلە هەیە لە هەوکردن.
حەوتەم: زەیتی زەیتون، بەهەمانشێوە گورچیلەکان لە بەرد دەپارێزێت.
هەشتەم: گەڵا سەوزەکان، وەک سپێناخ یان کەرەوز، چونکە پەستانی سەر گورچیلەکان کەمدەکاتەوە.
نۆیەم: سێو، دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و لە ژەهراویبوون دەیپارێزێ