وەرزش

فیفا لە رۆناڵدۆ توڕەیە


پەیامنێری بی ئین سپۆرت ئاماژەى بەوەداوە کە بەرپرسانی فیفا لە رۆناڵدۆ توڕەن بەهۆی ئەوەى بەشداری ئاهەنگی باشترینەکانی زە بێستی نەکردوە.

حسێن یاسین پەیامنێری بی ئین سپۆرت لە میلانۆ تەئکیدی کردەوە کە بەرپرسانی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان و جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی دەزگاکە لە رۆناڵدۆ تورەن.

ئەوەش لەبەرئەوەى ئەو یاریزانە بەشداری ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی باشترینەکانی نەکردوە.

تا پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکە وا بریار بوو سەرجەم بەشداربوەکان ئامادە بن، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەروان نەکراو دەرکەوت کە نە رۆناڵدۆی پورتوگالی نەگواردیۆلای ئیسپانی بەشداری ئاهەنگەکە ناکەن.
2019-09-24
زیاتر...