شێرپەنجەی پێست یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان کە دوچاری مرۆڤەکان دەبێتەوە لە هەرتەمەنێک و یاخود رەگەزێک و چەندین هۆکاری هەیە، شێرپەنجەی پێست گرێیەکی باو و زیانبەخشی پێستە، لەو خانانە رودەدات لە بە درێژایی ئەو پەردەیە ریزبون کە چینی ناوەوە و دەرەوەی پێست لە یەکتر جیادەکاتەوە.
هۆکارەکانی توشبون بە شێرپەنجەی پێست:
یەکەم: بەرکەوتن بە تیشکی x یان ماددەی کیمیایی.
دوەم: بەهۆی چەند جۆرێکی سەرەکی ڤایرۆس وەک HPV.
سێیەم: بەهۆی لاوازی بەرگری لەش.
چوارەم: کەسانی بەتەمەن ئەگەری توش بونیان زیاترە.
پێنجەم: بەرکەوتن بە تیشکی سەرو وەنەوشەیی.
نیشانەکانی توشبون بە شێرپەنجەی پێست:
یەکەم: دروستبونی پەڵەی تازە لەسەر پێست.
دوەم: دروستبونی پەڵەی جیاواز لەپەڵەکانی پێشوتری سەر جەستەت.
سێیەم: سوربونەوە و هەوکردنی پێست بەبەردەوامی.
چوارەم: برینەکان چاک نابنەوە تەنانەت ئەگەر دەرمان بەکاربهێنیت.
پێنجەم: ئازار و خوراندنی پێست.
شەشەم: خوێن بەربونی پێست.