تەندروستی

سوده‌ ته‌ندروستییه‌كانی ترێ


ترێ جگە لەوەی میوەیەكی خۆشه‌، ڤیتامینەكانی سی، ئەی، بی، لەناودایە رادەیەكی بەرچاو لە مەنگەنسیۆم، كالسیۆم، ئاسن، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم و ئالبولینی تێدایە و چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، ماڵپەڕی healthline سودە تەندروستیەکانی بڵاوکردۆتەوە.

یەکەم: چارەسەری نەخۆشییەكانی قەبزی، كەم خوێنی، رۆماتیزم و تەنانەت بۆ رێگریکردن لە شێرپەنجە بەسودە.

دوەم: ترێ هەم لاواز و هەمیش قەڵەو كەرەوەیە. بەمجۆرە كە ئەگەر سەر لە بەیانی هەتا نیوەڕۆ بەتەنیایی ترێ بخۆن، ئەوا بۆ لاوازبونەوە بەسودە و ئەگەریش لەگەڵ خواردن بخورێت، ئەوا قەڵەوی بەدواوەیە.

سێیەم: تەندروستی چاوەکان دەپارێزێت.

چوارەم: ترێ پاككەرەوەی خوێنە و شه‌كری خوێن رێك ده‌خات، ئەو كەسانەی شه‌كری خوێنیان لەخوارەوەیە، دەتوانن ترێ بخۆن.
 
پێنجەم: ترێ دژە شێرپەنجەیە و هۆكارەكەشی بۆ تایبەتمەندی پاككەرەوی دەگەڕێتەوە.

شەشەم: ترێ پۆتاسیۆمێكی زۆری لەناو دایە كە بۆ بە هێزكردنی جەستە و ئێسک بەسودە.

حەوتەم: نەخۆشەكانی عەسەب و دڵ دەتوانن لەماوەی رۆژدا ئاوی ترێ و سێو بخۆنەوە.

هەشتەم: ترێ بۆ سەلامەتی دڵ، ریخۆڵە و گورچیلە بەسودە. 

نۆیەم: کەمی ئاره‌زوی خواردن، ژانەسەر، تینوێتی و بۆنی ناخۆشی دەم بە خواردنەوەی ئاوی ترێ چارەسەر دەبن.

دەیەم: دەبێتە هۆی بەهیزکردنی یادەوەری، سەرنجی کەسەکە بەهێزدەکات.

یانزەیەم: دژە بەکتریا و ڤایرۆسە بۆیە جەستە لە نەخۆشی دەپارێزێت
2019-09-13
زیاتر...