وەرزش

پێکانەکەی میسی لەوە زیاتر دەخایەنێت کە چاوەڕواندەکرا


مێسی بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یاریی داهاتووی بارسێلۆنا ناکات لە بەرامبەر ڤاڵێنسیا.

لیۆنێل مێسی بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی بارسێلۆنای نەکرد، بە تەنیا راهێنانی سووکی ئەنجام دا، لەکاتێکدا لویس سوارێز و یاریزانەکانی دیکەی بارسێلۆنا راهێنانەکانیان بەیەکەوە ئەنجام دا.

مێسی هێشتا بە تەنیا لە هۆڵی وەرزشی راهێنان دەکات و میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە مێسی ناتوانێت بەرامبەر ڤاڵێنسیا یاریی بکات، کە رۆژی شەممە بارسێلۆنا و ڤاڵێنسیا لە گەڕی چوارەمی لالیگا لە کامپ نوو بەیەک دەگەن.

لە سەرەتای ئەم وەرزەوە تاکو ئێستا مێسی بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکانی بارسێلۆنا دابڕاوە و پێشبینی دەکرا بۆ یاریی ڤاڵێنسیا بگەڕێتەوە، بەڵام تاکو ئێستا لیۆ لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە و گومان دەکرێت لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆندیش ئامادە بێت.

2019-09-12
زیاتر...