پورتوگال لە لیتوانیای بردەوە و رۆناڵدۆش سوپەر هاتریکی کرد
لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 هەڵبژاردەى پورتوگال لەدەرەوەى یاریگاى خۆی روبەروی هەڵبژاردەى لیتوانیا بوەوە.
پورتوگال بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەى لە سودی خۆی کۆتایی پێهێنا.
پێنج گۆڵەکەى پورتوگال چواریان رۆناڵدۆ لەسەر یەک تۆماریکرد و هاوکاری هەڵبژاردەکەى کرد بۆ بردنەوە لە لیتوانیا.
بەو سوپەر هاتریکە رۆناڵدۆ ژمارەى گۆڵەکانی لەگەڵ پورتوگال گەیاندە 93 گۆڵ و توانیویشیەتی بەرامبەر 41 هەڵبژاردەى جیاواز گۆڵ تۆماربکات.
بەو ئەنجامە پورتوگال بە هەشت خاڵ و بە دوو بردنەوەو دوو یەکسان بون لە پلەى دوەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیەتی و بەجیاوازی 5 خاڵ لەدواى ئۆکرانیاوەیە.
|