هەمەڕەنگ

ڤیدیۆ.. پیاوێک بە دەست راوی تیمساح دەکات

ئاژانسی نها..

هاوڵاتییەکی ئوستوڕاڵی گرتە ڤیدیۆیەکی بوێری خۆی لە یوتوب بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە تیمساحێکی بە دەستەکانی گرتووە.

پێگەی Northern Territory News بڵاویکردەوە، نیکۆلاس میلیاریی ئارەزووی کرد ئاستی تواناو بوێری خۆی تاقیکاتەوەو سەرکەوتوشبوو.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە نیکۆلاس لەناو رووبارەکەیە و لەناکاو بە دەستەکانی تیمساحێک دەگرێت و دەمی دادەخات و ناهێڵێت بجوڵێت، پاش ماوەیەک دەیخاتەوە ناو ئاوەکە.

بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیەیە زۆرترین بینەری دەبێت و بە پیاوێکی بوێر باسی دەکەن.

2019-09-10
زیاتر...