لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا، دەبینرێت منداڵان بە هەموو ئاستی تەمەنەکانیانەوە زیاتر هۆگری ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دەبن.
پسپۆڕانی بواری زانستی رایدەگەیەنن، بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆجیاکان لەلایەن منداڵانەوە، کاتەکانی خەوتنیان تێک دەدات و زیانی تەندروستی بۆیان دەبێت.
پسپۆڕان دەڵێن، بە گشتی منداڵ لەتەمەنی 6 بۆ 12 ساڵیدا، دەبێت 9 بۆ 12 کاتژمێر بخەوێت لە شەودا، هەروەها رێنمایی دەدەنە دایکان و باوکان لەوەی کە کاتی خەوتن بۆ منداڵەکانیان دیاری بکەن، لەوانە:-
_ئەگەر منداڵەکە تەمەنی 3 بۆ 5 ساڵ بوو، دەبێت کاتژمێر 7 شەو بخەوێت و 6:05 بەیانی بەخەبەربێت.
_ ئەگەر منداڵەکە تەمەنی 10 ساڵ بوو، دەبێت 8:15 شەو بخەوێت و 8:15 بەیانی بەخەبەر بێت.
_ هەرزەکارانیش پێویستە شەوان 8 بۆ 10 کاتژمێر بخەون.
هەروەها لەلایەکی دیکەوە، پسپۆڕان باس لەوەدەکەن ئەگەر تەمەنی منداڵ 4 بۆ 12 مانگ بوو دەبێت هەموو رۆژێک 16 کاتژمێر بخەوێت.
ئەگەر تەمەنی ساڵێک یان دوو ساڵ بوو دەبێتە 11 بۆ 14 کاتژمێر بخەوێت .