بهم رێگایانه دهتوانی له كارهكهت و پهروهردهكردنی منداڵهكهت سهركهوتووبی
بەهۆی قورسی ژیان وا پێویست دەکات خانمانیش لە دەرەوە کار بکەن هاو شیوەی پیاوان، بەڵام منداڵێک لە تەمەنێک بچوکدا ئەمە قوبوڵ ناکات کە ڕۆژانە لە قوتابخانە بگەڕێتەوە و دایکی نەبینێت ، یاخود لەلای دایەنێک بەجێی بهێڵیت ، ئەم پرسەش بێگومان زۆربەی خانمانی نیگەران کردووە.
هەر بۆ ئەم مەبەستەش توێژەرێکی دەروونی ئامۆژگاریمان دەکات کە بە چ ڕێگەیەک منداڵەکانمان لەگەڵ ئەم حاڵەتە ڕابێنین و ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکات.
١.دەبێت دایکان سەرەتا منداڵەکانیان لە خۆیان دوور بخەنەوە، بەوەی لە ژووری تایبەت یاری بکەن و بنون .
٢.دەبێت ڕای بهێنێت لەسەر ئەوەی کە بمێنێتەوە لەلای ئە کەسانەی کە جێگەی متمانەن .
٣.دایکەکان پێویستە مۆڵەتی دایکایەتی وەربگرن تا منداڵەکان تەمەنیان دەگاتە ٣ ساڵ.
٤.بە شێوازێک وەڵامی مەدەرە کە لێی دوری نان نەخوات یان بەشوێنت دا بگری.
|