تەندروستی

ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردووە، ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی دەماغ کەمە


بە پێی توێژینەوەیەك کە لە ماڵپەڕی (فیری ویل هیلس) بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان ئەنجامداوە ئەگەر توشبوونیان بە جەڵتەی دەماغ کەمە و یان ئەو کەسانەی دوچاری بوون ماوەی چاك بونەوەیان کەم دەخایەنێت.

توێژینەوەیەکی زانستی (کۆمەڵگای پزیشکی ئەمریکی) لە ساڵی ٢٠١٠ دا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو کەسانەی لە پەیوەندییەکی هاوسەرگری بێ کێشەدا ژیان بەسەر دەبەن ئەگەری توشبونیان بە جەڵتەدی دەماغ کەمترە بەراورد بەوکەسانەی کە ژیانێکی تەنهایی بەسەردەبەن .

لەبەرامبەر ئەوەشدا بوونی کێشەو ناخۆشی لە نێوان هاوسەراندا یاخود جیابونەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر هاوسەران دروست دەکات و ئەگەری توشبونیان بە جەڵتەی دەماغ زیاد دەکات .

توێژینەوەیەکی سویدی ئەوە دەردەخات کە کۆتایی هاتنی پڕۆسەی هاوسەرگیری بۆ هاوسەران زیان بەخشەو دوچاری چەندین نەخۆشی و حەڵەتی دەرونیان دەکات وەك توشبون بە دڵەڕاوکێ و خەمەکۆی ئەوەش کاریگەری لەسەر کاری مێشك دروست دەکات .
2019-09-02
زیاتر...