وەرزش

ریاڵ مەدرید ئامادەکارییەکانی دەستپێکرد


ڕیاڵ مەدرید ئامادەکارییەکانى بۆ یارییەکەى ڤیاڕیاڵ دەستپێکرد و ماریانۆ دیازیش پەیوەندى بە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانەوە کردەوە.

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، ماریانۆ دیازى هێرشبەرى یانەى ڕیاڵ مەدرید پەیوەندى بە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانى تیپەکەیەوە کردووەتەوە، کە پێشتر بەهۆى پێکانەوە دوورکەوتبووەوە، یانەکەش ئامادەکارى بۆ یارییەکەى بەرامبەر ڤیاڕیاڵ دەکات لە هەفتەى سێیەمى خولى ئیسپانیا و یەکشەممەى داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

مارکا ئاشکرایکردووە، مارکۆ ئەسینسیۆ و ئیبراهیم دیاز و جەیمس ڕۆدریگێز و ئیدین هازارد لە هۆڵى یارییە وەرزشیەکاندا ڕاهێنانیان کردووە تا لە پێکانەکانیان چاکدەبنەوە، بەڵام ڕۆدریگۆ ئەگۆت بە تەنیا ڕاهێنانى تایبەتى کردووە.

ڕۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە، زیدانى ڕاهێنەرى یانە مەدریدیەکە هازارد ناچار ناکات بەشدارى یارییەکەى ڤیاڕیاڵ بکات، بەڵام ئامادەبوونى لە یارییەکەدا بەدوورنازانێت.
2019-08-28
زیاتر...