سودەکانی خواردنی سیر و ماست
خواردنی ئەم دوو پێکهاتەیە سوودی زۆری بۆ لەشی مرۆڤ هەیە لەڕووی تەندروستیەوە، بەپێی هەواڵێکی پزیشکی "الموضوع" ماست دەبێتە هۆی چالاککردنی کرداری هەرس و سیریش بکوژی میکرۆبەکانە و پێکەوە چارەسەرن بۆ زۆر نەخۆشی.
خواردنی ئەم دوو خۆراکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری لەشی مرۆڤەکان، دژی نەخۆشیەکان، وزە دەدات بە لەش و تواناکانی مرۆڤ بەهێز و چالاکی دەکات.
سیر و ماست دەبێتە هۆی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و چەوری خوێن دەمارەخانەکان، پەستانی خوێن ڕێکدەخاتەوە، بەمەش بەدوور دەکات لە نەخۆشیەکانی دڵ و خوینبەرەکان، ئەگەری تووشبوونت بە ئەنفلۆنزا و نەخۆشیەکانی سی و هەناسەدان کەم دەکاتەوە.
ئەم دوو پێکهاتە خۆراکیە، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئێسک و ماسولکەکان، ددانەکانت لە بەکتریا و رەشبوونەوە و کلۆربوون دەپارێزێت.
سیر و ماست ڕێگە لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و گەدە دەگرێت، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.
|