تەندروستی

پزیشکان هۆشداریی دەدەن لە خواردنی شەکر


پسپۆڕانی بواری پزیشکی لە ئەمریکا هۆشداریدەدەن لە خواردنی  شەکر، چونکە زیانی تەندروستی بۆ جەستە هەیە.

جگەر ئەندامێکی گرنگی جەستەیە و چەندین کارو فرمانی هەیە، یەکێک لەوانە گۆڕینی ماددە خۆراکیەکانە بۆ وزە.

رۆبێرت لوستنگ پسپۆڕی بواری پزیشکی لە ئەمریکا باس لەوە دەکات کە مرۆڤ کاتێک شەکر دەخوات چی بەسەر جەستەیدا دێت.

دەشڵێت کاتێک مرۆڤ بڕێکی زۆر لە شەکر دەخوات دەستبەجێ ریخۆڵەکان هەڵیدەمژین و دەینێرن بۆ جگەر.

جگەریش ناتوانێت ماددەی Fructose کە لەشەکردا هەیە، سەرفیبکات و بیگۆڕێت بۆ وزە، لەمەوە کۆدەبێتەوەو دەبێتە چەوری جگەر.

چەوری جگەریش ئەنسلۆین لە خوێندا کەمدەکاتەوەو ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بەرزی شەکر لە خوێندا بکات، بەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاددەبێت.

توێژەران ئەوەش دەخەنەروو کە خواردنی شەکر دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و چەوری جگەر و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم لەگەڵ شێرپەنجە و خەڵەفان.
2019-08-25
زیاتر...