بهم رێگایه مێروله و مێشوله له ماڵهكهت دوربخهوه
لە وەرزی گەرمادا زۆربەی ماڵەکان بەدەست مێشوولە و مێروولەوە دەناڵێنن و بڵاودەبنەوە بە هەموو سووچێکی ماڵەکەدا و هەندێک جار بەکارهێنانی دەرمانی مێرووکوژیش زیانی بۆ تەندروستی کەسەکان هەیە.
لێرەدا باس لە چۆنیەتی ئامادەکردنی گیراوەیەکی سروشتی دەکەین کە یارمەتیت دەدات ڕزگارت بێت لەو مێرووانە.
پێکهاتەکان:
توێکڵی پرتەقاڵ
سرکەی سێو
سۆدای هەویر
چۆنیەتی ئامادەکردن و بەکارهێنان:
توێکڵە پرتەقاڵەکان بخەرە ناو سرکەکەوە و سۆداکەی تێبکە و بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ وازیلێبهێنە، پاشان بیخەرە ناو پەمپێکەوە و بیدە لەوشوێنانە کە مەبەستە و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک وازیلێبهێنە، پاشان دەتوانیت بیسڕیتەوە.
دەتوانیت سرکەی سێو بەکاربهێنیت بۆ سڕینەوەی زەوی ناوماڵ چونکە مێروولە دووردەخاتەوە، توێکڵی پرتەقاڵیش وەک ژەهر وایە بۆ مێروولە و مێشوولە.
|