وەرزش

ڕۆناڵدۆ كاتی وازهێنانی له‌ یاریكردن راگه‌یاند


ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاندووە، کە لەوانەیە ساڵى داهاتوو واز لە یاریکردن بهێنێت و لەوانەشە تا ٤١ ساڵى لە یاریکردن بەردەوام بێت.

 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى هیرشبەرى یانەى یۆڤانتۆس ئاماژە بە کاتى وازهینان لە یاریکردن دەکات و دەڵێت "لەوانەیە ساڵى داهاتوو وازبهێنم، لەوانەشە تا ٤٠ بۆ ٤١ ساڵى یارى بکەم، نازانم کەى ڕوودەدات، بەڵام وەک هەمیشە وتوومە پێویستە خۆشى لەم ساتە وەربگرین، چونکە ئەم کاتەى ئێستا تێیدا دەژین نایابە و دەبێت چێژى لێ وەربگرین".

ڕۆناڵدۆ دووپاتیدەکاتەوە، لەڕووى مادییەوە پێویستى بە تۆپى پێ نییە بۆ ئەوەى بە شێوەیەکى باش بژى، ئەوەى پێویستییەتى ئەوەیە چوونە ناو پرۆژەیەکى سەرنجڕاکێشە و ئەمەشى لە یۆڤانتۆسدا دۆزیوەتەوە.

دەشڵێت "هەردەم یۆڤانتۆسم خۆشویستووە و باشترین یانەیە لە ئیتاڵیا و لە باشترینەکانى جیهانیشدایە و لە پێناوى بەدیهێنانى دەستکەوتەکانى لەسەر ئاستى ئەوروپادا دەجەنگێت".



 
2019-08-22
زیاتر...