هەمەڕەنگ

باشترین ماوەی خەوتن چەندە؟


بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی "سیول" لە کۆریای باشور، خەوتن زیاتر لە 10 کاتژمێر یان کەمتر لە 6 کاتژمێر، زیانی هەیە و ئەگەری مردنی پێش وەخت زیاد دەکات.

ئەم توێژینەوەیە لەسەر 133 هەزار کەس ئەنجامدراوە، کە تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 69 ساڵدا بووە، بەدواداچوونیان بۆ کاتی خەویان کردووە رۆژانە، دواتر پشکنیان بۆ خوێن و میزیان ئەنجامداوە.

دواجار دەرکەوتووە کە ماوەی 8 کاتژمێر خەوتن لە رۆژێکدا، باشترین ماوەیە بۆ لەشێکی تەندروست و حەوانەوەی مێشک، چونکە ئەو کەسانەی کە نزیکەی 10 کاتژمێر خەوتوون، ئەگەری تێكچوونی تەندروستییان و مردنی لەناکاویان زیاترە بە رێژەی لە 40%.

هەر بەپێی هەواڵەکەی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، توێژەرانی کۆریا دەڵێن "کەم خەوی یان زیادەڕەویکردن، دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و چەوری و شەکرە".
2019-08-20
زیاتر...