هەواڵ

سەبارەت بە دابینکردنی پاسەوانی پەرلەمانتاران روونکردنەوە دەدرێت

ئاژانسی نها..

پەیوەست بە دامەزراندنی پاسەوانی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا، د. سامی جەلال، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم، سەبارەت بە پرسی دامەزراندنی پاسەوان بۆ پەرلەمانتاران، رایگەیاند، بابەتی دامەزراندنی پاسەوان بۆ پەرلەمانتارانی خولی نوێى پەرلەمانی کوردستان، دوو بیرۆکە لە ئارادایە، بیرۆکەیەک وەک ھاوشێوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بە شێوه‌ى گرێبەست بۆیان دابمەزرێت، وە بیرۆکەکەی تریش وەکو خولەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە دامەزراندنی ھەمیشەیی بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بابەتە ئێستا لە دیراسەدایە و ھێشتا بە تەواوه‌تی یەکلا نەکراوەتەوە.
2019-08-19
زیاتر...