وهفدێكی حكومهتی ههرێم دهچێته بهغدا
ئاژانسی نها...
بڕیاره لەم هەفتەدا وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد بكات و بهپێی زانیارییهكان بودجە و نەوت تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكان دەبن.
ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، لەم هەفتەدا وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد دەكات و بودجە و نەوت تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكان دەبن.
ئاماژهی بهوهشكردووه، وەفدەكەی حكومەتی هەرێم پێكهاتووە لە لیژنە تەكنیكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و لەبارەی سێ مەلەفەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی گفتوگۆ دەكەن، مەلەفەكانیش بریتین لە بودجە، نەوت و ماددەی140.
|