وەرزش

سانچێز یه‌ك هه‌نگاو له‌ ئینته‌رمیلانه‌وه‌ دووره‌


سانچێزی چیللی ئامادەیە موچەى ساڵانەکەى کەم بکاتەوە لە پێناو چونی بۆ یانەى ئینتەرمیلانی ئیتاڵی.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی سکاى سپۆرت، سانچێز لەگەڵ ئیدارەى ئینتەرمیلان رێکەوتوە لەسەر پەیوەندی کردن بە ریزەکانیانەوە.

بە پێی رێکەوتنەکە، سانچێز موچەى هەفتانەکەى لە 500 هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا کەمدەکاتەوە چونکە ئەو پارەیە ئینتەرمیلان ناتوانێت بە سانچێزی بدات.

بە پێی هەوالی رۆژنامەکان، سانچێز لە پلانەکانی سۆلشایەری راهێنەردا نەماوەو بەسەرەکی لە وەرزی نوێ پشتی پێ نابەستێت.
2019-08-18
زیاتر...