هەواڵ

قوباد تاڵەبانی لەسەر ئەم وێنەیە بۆ نها دەدوێت

ئاژانسی نها...

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی سەرۆک مام جەلال و قوباد تاڵەبانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران روونکردنەوەیەکی لەسەر وێنەکە بڵاوکردەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی نها، قوباد تاڵەبانی وتی "مێژووی وێنەکە بۆ ساڵی ۲٠٠٦ ـ۲٠٠۷ دەگەڕێتەوە، ئەو کاتە مام بەسەردانێکی فەرمی هاتبوە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بە تەلەفۆن لەگەڵ دیک چینی جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەی دەکرد، منیش وەک نوێنەری حکومەت و هەم وەک کوڕی مام کۆنووسی کۆبوونەوەکەم دەنوسی و لەو کاتە وێنەکە گیراوە".

قوباد جەلال تاڵەبانی لەدایک بووی ۱۹۷۷ و دەرچووی بەشی میکانیکە و لە هەڵبژارنی پەرلەمانی کوردستانی ساڵی پار ئەرکی سەرۆک لیستی وەرگرت و زۆرینەی دەنگی بەسەر سەرۆک لیستەکان هێنا و بۆ دووهەم جار پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی وەرگرتەوە".
2019-08-17
زیاتر...