هەواڵ

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی توند لەسەر بەستنی کۆنگرەی یەکێتی بڵاودەکاتەوە

ئاژانسی نها

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەبارەی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوا دەكات كاتی بەستنی ئەو كۆنگرەیە دیاری بكرێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، چەند ساڵێكە جەماوەر و ئۆرگانەكانی یەكێتی لە چەندین رێگای جیاجیا داوای بەستنی كۆنگرە دەكەن، ئێستا كار گەیشتۆتە ئەوەی نەك هەر یەكێتییە دڵسۆزەكان حزبەكەی خۆیان نەناسنەوە، بەڵكو هیچ سیمایەكی حزبایەتی بەحزبە چل‌و چوار ساڵەكەوە نەماوە.

ئاماژەشیكردوە، ئێستا ئۆرگان ‌و كادران ‌و جەماوەری یەكێتی، بە نیگەرانییەوە دەپرسن، چی دەبێت گوێ لە جەماوەری یەكێتی بگیرێت و لەپێناوی پاراستنی یەكێتیدا بڕیار لەبەستنی كۆنگرە بدرێت؟

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەشپرسێت، ئایا پاراستنی یەكێتی ئەوەندە ناهێنێت لە كاتی خواردنی برنج‌و شلەی قەیسی ‌و قەلی خۆماڵی بەیانی جەژندا مژدەی بەستنی كۆنگرەی یەكێتیمان لەرۆژی بیست‌و یەكی یانزەی دوو هەزارو نۆزدەدا پێ بدەن؟

ئەم  پەیامەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە بارەی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاراستەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەکێیت کراوە.
2019-08-10
زیاتر...