بۆ دوربوون لە تێکچوونی تەندروستی لە جەژندا ئەو رێنماییانە لەبەرچاوبگرە
زۆر جار لە جەژناندا بەهۆی خواردنی شیرینی و چەوری زۆر مرۆڤ تووشی تێکچوونی تەندروستیی لەشی دەبێت، بۆیە پزیشکان هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە بەوەی پارێزی بکەن و ئەو رێنماییانە جێبەجێ بکەن.
1. خۆ بەدوور گرتن لە زیدەڕۆیی لە خواردنی شیرینی و خواردنەوە گازییەكان و شەربەتە دەستكردەكان.
۲. دوور كەوتنەوە لە خواردنە زێدە چەور و سوێر و سووركراوە لە ڕۆن.
۳. ئەوانەی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی زەخت، شەكرە و دڵ و پەككەوتنی گورچیلە و جگەریان هەیە، پێویستە بەردەوام بن لە پارێزییەكانیان و ئەو خواردن و خواردنەوانە نەخۆن كە پزیشكان پارێزیان بۆ داناون، هەروها له كاتی سەردان و سەفەر كردن دەرمان و دەفتەری دەرمانەكانیان لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن.
٤. بە هێواشی دەستكردنەوە بە خواردنی ژەمەكان تاكوو دووبارە ڕاهاتنەوەی گەدە لەگەڵ ژەمە ئاساییەكان.
٥. دووركەوتنەوە لە كێشانی جگەرە و نێرگەلە
|