هەمەڕەنگ

لەمەودوا دەبێت بە شێوەیەکی جیاواز سێو بخورێت


توێژینەوەیەکی نوێ لەبارەی سوودەکانی سێو ئاشکرایکردووە، دەبێت سێو هەمووی بخورێت تاکو بە تەواوی سوودەکانی وەربگرین، تەنانەت دەنکەکانیشی.

زانکۆی گراز لە ئۆستریا (نەمسا) لە توێژینەوەیەکیدا دەریخستووە، جۆرێک لە بەکتریای سوودبەخش بە ناوی "لاکتۆبەسیلیس" لەناو سێو و دەنکەکەی هەیە کە یارمەتی کرداری هەرس دەدات.

توێژەرەوان دەڵێن، بەکتریاکە لە توێکڵ و تەواوی سێوەکە هەیە، ئەو کەسانەی دەنکی سێوەکە ناوخۆن، تەنها لە 10%ی سوودەکانی ئەو بەکتریایانە وەردەگرن کە لە سێودا هەن.

جیا لەوەی سێو سوودی بۆ کرداری هەرس هەیە، سوودیشی بۆ کەمکردنەوەی کێش، نەخۆشییەکانی دڵ و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە هەیە.
2019-08-05
زیاتر...