گه‌ڵا مێو یه‌كێكه له گه‌ڵا ره‌نگین و پڕ فیتامینهكان بۆ له‌شی مرۆڤ و له درووستكردنی یاپراخ دا به‌كارده‌هێندرێت و زیاتر له به‌هاراندا به كاردههێندرێت،چه‌ندین سودی گرنگی هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ.
سوودەکانی گه‌ڵا مێو بۆ له‌شی مرۆڤ بریتن له‌مانه:-
1-گەڵامێو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینێکی زۆر بەتایبەتی ڤیتامین A,H,B6,K، ڤیتامین K یارمەتی لەش دەدات کاتێک تووشی خوێن بەربوون یان برینێک دەبێت، رێگانادات خوێنێکی زۆر بڕوات.
2-گەڵامێو بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە وەک “کالیڤینولات، فلافونوید” کە دژی هەوکردنە،لەلایەکی دیکەوە گەڵامێو دەوڵەمەندە بەترشە چەوری بەسوود وەک ئۆمیگا سێ کە بەسوودە بۆ لەش و قژ و پێست لەڕووی زانستی و تەندروستیەوە.
3-بەگشتی ڕێژەی کالۆری تێیدا ئاساییە و زۆرنییە، لە 5 گەڵای مامناوەنددا بڕی 14 کالۆری هەیە
4-کانزا بەسوودەکانی وەک کالسیۆم و مەگنسیۆم زۆر گرنگن بۆ ئێسک و ماسولکەکانی لەشی مرۆڤ، گەڵامێویش دەولەمەندە بەم پێکهاتانە جگە لە بوونی پۆتاسیم و سۆدیۆم و ئاسن و ریبوفلافین و ترشی فۆلیک و نیاسین و مەنگەنیز.
یەک کوپ گەڵامێو بڕی 1.5 گرام ماددەی ڕیشاڵی تێدایە کەیارمەتی کرداری هەرس دەدات.