وەرزش

عێراق بەبردنەوە دەستی بە جامی رۆژئاوای ئاسیا کرد


لە جامى ڕۆژئاواى ئاسیا، عێراق بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر سەرکەوتنى بەسەر لوبناندا بەدەستهێنا و بە بردنەوە دەستى بە جامەکە کرد.

لە یەکەم یارى جامى ڕۆژئاواى ئاسیا، کە یارییەکانى لە عێراق بەڕێوەدەچن، لە کۆمەڵەى یەکەمدا، هەڵبژاردەى عێراق لە یاریگاى نێودەوڵەتى کەربەلا، میواندارى هەڵبژاردەى لوبنانى کرد.

عێراق لەبەردەم هاندەرانیدا بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکەش حسێن عەلى لە خولەکى ٥٨دا تۆماریکرد.

بەمەش عێراق یەکەم سێ خاڵى کۆمەڵەکەى بەدەستهێنا و لە یارى داهاتووشدا ڕووبەڕووى هەلبژاردەى فەڵەستین دەبێتەوە، کە هەینى بەڕێوەدەچێت.

لە یارییەکى ترى هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەى فەڵەستین بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەى یەمەنى بردەوە و گۆڵەکەش لە خولەکى ٢٦دا لەلایەن یاسر حەمیدەوە تۆمارکرا.
2019-07-31
زیاتر...