تەندروستی

سلێمانی.. ژورێکی تایبەت بە منداڵبوونی سروشتی بەبێ ئازار کرایەوە


ئەمڕۆ یەکشەممە ژووری منداڵبوونی سروشتی بەبێ ئازار لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی کرایەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە،  ژووری منداڵبوون بەبێ ئازار لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری بێبەرامبەر بۆ هەموو ئەودایکانەیە کە پێویستان پێیدەبێت کراوەتەوە.

ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە، بریتیە لە غازی ئەنتۆنۆكس كە تێكەڵەیەكە لە غازی ئەنترۆئۆكساید لەگەڵ ئۆكسجین و لەوڵاتاندا زۆر بەكاردێت، ئەو كەسانەی  لەئازاردان بەهەڵمژینی غازەكە ئازارەكەیان كەم دەبێتەوە.

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەم جۆرە غازە تاقیكراوەتەوە كە هیچ جۆرە زیانێكی نابێت لەسەر دایكەكە و منداڵەكەی، تێچووی غازەكە هەرچەندێك بێت لە ئەستۆی دەگرن و دابینی دەكەن.
2019-07-28
زیاتر...