تەندروستی

هۆکارەکانی رێکنەبوونی لێدانەکانی دڵ


بەشێک لە خەڵکی لێدانی دڵیان ناڕێکە کە رەنگە زۆرکات هۆکەی نەزانن، بەڵام پزیشکانی ئەڵمانی دیارترین هۆکارەکانیان خستووەتەڕوو.

پەیمانگای جەودەی تەندروستی لە ئەڵمانیا لە نوێترین لیکۆڵینەوەی پزیشکەکانی ئەو پەیمانگایە دیاترین هۆکارەکانی تێکچوونی لێدانی دڵیان گەڕاندووەتەوە بۆ بوونی نەخۆشی لە ئەندامەکانی لەش وەک نەخۆشییەکانی دڵ و غودەی دەرەقی و بەرزە پەستانی خوێن.

لەگەڵ ناڕێکی و ناتەندروستیی شێوازی ژیان وخووەکانی ڕۆژانە وەک جگەرەکێشان و خواردنەوە کهولییەکان وماددە بێهۆشکەرەکان، لەگەڵ هەندێک جۆری دەرمان کە کاریگەریی نەرێنی دەخاتە سەر تەندروستیی دڵ.

بەگوێرەی پەیمانگا ئەڵمانییەکە تێکچوونی لێدانی دڵ دەبێتەهۆی تەنگەنەفەسی و بێهێزی و لەکۆتاییدا بێهۆش کەوتن، بەمەش مەترسی لەکارکەوتنی زمانەکانی دڵی لێدەکەوێتەوە. لەگەڵ مەترسی بەرزبوونەوەی توشبوون بە جەڵتەی مێشک.

لەکاتی هەستکردن بە تێکچوونی لێدانی دڵ پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بەتایبەت ئەگەر کاریگەریی لەسەر کارەکانی ڕۆژانە و چالاکییەکانی جەستەیی کرد.
2019-07-27
زیاتر...