پزیشكێكی به‌ریتانی به رێگه‌ی زۆر ساده كۆتایی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌هێنێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، خواردنی میوه دوای نان خواردن زیانی هه‌یه.
ستیفن ماك پزیشكێكه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كات به‌هۆی شێوازێكی به‌كارنه‌هاتووه‌وه‌و رزگاركردنی چه‌نده‌ها نه‌خۆش.
پێشتر تیشكی به‌كارده‌هێنا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانی، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێت، بڕوام به‌چاره‌سه‌ری سروشتی هه‌یه له لاشه‌دا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و پزیشكه چاره‌سه‌ری سروشتی ده‌توانێت له80 %نه‌خۆشی شێرپه‌نجه چاره‌سه‌ربكات، پێویسته توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بزانن،كه ده‌ستیان گه‌شتووه به ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ،له ڕێگه‌ی خواردنی میوه به‌شێوازێكی دروست.
خواردنی میوه
ئێمه واده‌زانین خواردنی میوه واته، میوه بكڕین و پارچه‌پارچه‌ی بكه‌ین و بیخۆین، ئه‌مه وانییه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێمه گومانی پێده‌به‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه بزانین كه‌ی و چۆن میوه ده‌خۆین ؟
رێگه‌ی دروست كامه‌یه بۆ خواردنی میوه؟
نه‌خواردنی میوه پاش نان خواردن، به‌ڵكو پێویسته به گه‌ده‌یه‌كی خاڵی میوه بخورێت.
ئه‌گه‌ر تۆ به‌گه‌ده‌یه‌كی خاڵی میوه بخۆیت، ئه‌مه هۆكارێكی زۆر سه‌ره‌كییه بۆ ده‌ركردنی مادده ژه‌هراوی یه‌كانی ناوله‌ش و به‌خشینی وزه‌یه‌كی زۆر به‌له‌ش بۆ دابه‌زاندنی كێش و كۆمه‌ڵێك چالاكی تر بۆژیان.
میوه گرنگترین جۆری خواردنه
بابڵێن تۆ دووپارچه نانت خواردووه‌و دواتر پارچه‌یه‌ك میوه‌ت خواردوه، پارچه میوه‌كه ئاماده‌یه یه‌كسه‌ر له گه‌ده‌وه بچێت بۆ ریخۆڵه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕێی لێده‌گرێت ئه‌و پارچه‌نانه‌یه كه خواردوته پێش میوه‌كه.
له‌م كاتانه‌دا كه ژه‌مێك نان ده‌خۆیت و دواتر میوه ده‌خۆیت، ده‌بێته هۆی گه‌نینی خواردنه‌كه‌و دواتر دروستبونی ترشه‌ڵۆك، بۆیه ده‌بێت میوه پێش نان بخورێت به‌گه‌ده‌ی خاڵی ،،، یان پێش ژه‌مه‌كانی نان خواردن.
هه‌نێدك خه‌ڵك ده‌ڵێن، كاتێك كاڵه‌ك ده‌خۆین قڕقێنه لێده‌ده‌ین، یان كاتێك كاڵه‌ك ده‌خۆین گه‌ده‌م هه‌ڵده‌ئاوسێ،یان كاتێك مۆز ده‌خۆین هه‌سته‌كه‌ین پێویستمان به ته‌والێته.
له‌راستیدا هیچ یه‌ك له‌م حاڵه‌تانه درووست نابێت، ئه‌گه‌ر به گه‌ده‌ی خاڵی میوه بخۆیت، چونكه میوه‌كه تێكه‌ڵاو ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه‌داو توشی گه‌نین و دروستبوونی غازات ده‌بێت، دواتر هه‌ست به هه‌ڵاوسانی گه‌ده ده‌كه‌ی.، پی بوونی مووی سه‌ر، قژڕووتانه‌وه، توڕه‌بوون،خاڵی ڕه‌شی ده‌ورووبه‌ری چاو،هه‌موو ئه‌مانه ڕووناده‌ن گه‌ر بێتوو میوه له‌سه‌ر گه‌ده‌ێ خاڵی بخۆی.
به‌ڵێ هه‌ندێك له میوه ترشه‌كان وه‌ك: پرته‌قاڵ و لیمۆ ئه‌مانه ترشن،،چونكه هه‌موو خواردنه‌كان له‌ناوله‌شماندا كارلێك ده‌كات وه‌ك كوڵاوی لێدێت ،هه‌روه‌ك دكتۆر (هربرت شیلتون) ، ده‌ڵێت كه كۆمه‌ڵێك به‌دوادا چوونی له‌و باره‌وه كردوه.
ئه‌گه‌ر تۆ بتوانیت به‌و شێوه دروسته میوه بخۆیت، ئه‌وه تۆ نهێنی جوانیت ده‌ست ده‌كه‌وێت، ته‌مه‌نی درێژ، ته‌ندرووستی وتوانا و به‌خته‌وه‌ری، كێشێكی سرووشتی بۆ له‌شت.
هه‌ركاتێك ویستت گیراوه‌ی میوه بخۆیت، ئه‌وه گیراوه‌ی میوه‌ی نوێ بخۆ ته‌نها، نه‌ك ئه‌وه‌ی له پاكه‌ت یان له شوشه‌دا هه‌یه.
گیراوه‌یه‌كی میوه مه‌خۆ گه‌رمكرابێته‌وه
میوه كوڵێنراوه‌كان مه‌خۆ ،چونكه تۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك پێكهاته‌ی خۆراكی درووستی لێوه‌رناگریت، تام وچێژی خۆی به‌هۆی كوڵانه‌كه‌وه له‌ده‌ست ده‌دات،كوڵاننه‌كه هه‌م ڤیتامینه‌كان ده‌فه‌وتێنێت و هه‌م خواردنی میوه خۆی به‌ته‌واوی چاكتره له گیراوه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت گیراوه‌ی میوه‌ی بخۆیت، ڕێگه‌بده با لیكی ده‌مت تێكه‌ڵ به گیراوه‌كه ببێت پێش قوت دانی، ده‌توانیت بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ میوه بخۆیت بۆ پاككردنه‌وه‌و ده‌ركردنی مادده ژه‌هراویه‌كانی له‌شت.
ته‌نها خواردنی میوه‌و گیراوه‌ی میوه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ،هاوه‌ڵه‌كانت توشی سه‌رسوڕمان ده‌بن كاتێك ده‌تبینن و سه‌رسوڕمانی خۆیانت بۆ ده‌رده‌بڕن .
میوه‌ی كێوی
بچوكه به‌ڵام به‌هێزه
ئه‌م میوه‌یه سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆرچاكه بۆ پۆتاسیۆم و مه‌غنسێۆم و فیتامین e له‌گه‌ڵ ئه‌لیاف. رێژه‌ی فیتامین c تێیدا دوو هێنده ی پرته‌قاڵه.
سێ‌و
خواردنی سێ‌و رۆژانه بێنیازت ده‌كات له پزیشك؟ به‌ڵێ ... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سێ‌و ڕێژه‌یه‌كی كه‌می له ڤیتامین c تێدایه، به‌ڵام ماده‌ی دژه كارلێكی تێدایه كه ده‌بێته هۆی چالاك بوونی ڤیتامین c،كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسی تووش بوون به سه‌ره‌تانی قۆڵۆن، یان تووش بوون به نۆبه‌ی دڵ.
فراوله
میوه‌ی پارێزگاری و پاراستنه.
فراوله پێكدێت له به‌رزترین ڕێژه‌ی دژه ترشاندن ،له ناوگرنگترین میوه‌كاندا، هه‌روه‌ك له‌ش ده‌پارێزێت له هۆكاره‌كانی تووشبون به شێرپه‌نجه‌و له داخرانی موولووله خوێنه‌كان.
پرته‌قاڵ
شیرین‌ترین ده‌رمان.
ئه‌گه‌ر ڕۆژانه 2-4 پرته‌قاڵ بخۆیت ، ئه‌مه یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رزترین پله‌ی ته‌ندروستی له‌ش،و رێگرتن له ئاسه‌واره‌كانی سه‌رمابوون،وه ڕێژه‌ی كۆلسترۆڵ داده‌به‌زێنێ،وه به‌ردی گورچیله ده‌توێنێته‌وه، وه ڕێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن كه‌مده‌كاته‌وه.
كاڵه‌ك
چاكترین میوه‌یه‌ك بۆ له‌ناوبردنی تونییه‌تی 92% ی پێكدێت له ئاو و به‌شێكی باشی ماده‌ی(جلوتاپیون) تێدایه،كه ده‌بێته هۆی به هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و كۆمه‌ڵێك كانزای خۆراكی تر هه‌یه له كاڵه‌كدا له‌وانه پێكدێت له پۆتاسێۆم و ڤیتامین c.
خواردنی ئاوی سارد...
خواردنی ئاوی سارد یان یه‌كسه‌ر دوای نان خواردن یه‌كسانه به‌توشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
ئایا تۆ ئه‌مه به‌ڕاست ده‌زانی؟
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زده‌كه‌ن ئاوی سارد یان خواردنه‌وه‌ی سارد بخۆن،ئه‌م وته‌یه گونجاوه له‌گه‌ڵتان، ئه‌كرێت خۆشبێت خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاوی سارد یان خواردنه‌وه‌یه‌كی سارد،دوای ژه‌مێكی نان خواردن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه ئاوی سارد یان خواردنه‌وه‌ی سارد ده‌بێته هۆی ره‌قبوونی ماده زه‌یتی یه‌كان و ده‌بێته هۆی خاوكردنه‌وه‌ی كرداری هه‌رسكردن، دواتر ده‌بێته چه‌وری و ده‌گۆڕرێت بۆ شێرپه‌نجه، چاكتروایه دوای ژه‌مه خواردنه‌كان شۆربایه‌كی گه‌رم یان ئاوێكی شله‌تێن بخورێته‌و، .وازبێنن با هه‌موومان هۆشدارو ئاگاداربین.