راپۆرت

ناکۆکییەکانی ئەندامانی گۆران پەرەدەستێنێت

ئاژانسی نها- راپۆرت

لێدوانە دژ بەیەکەکانی ئەندامانی گۆران بەردەوامە و هەر یەک لەلای خۆیەوە بەبێ گەرانەوە بۆ حزب و فراکسۆن وەڵامی یەکتر دەدەنەوە.

سەرەتای کێشەکانی ئەو ئەندامانە بۆ ئەو لیدوانەی غالب محەمەد دەگەڕیتەوە کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنانەوانیدا وتی، لە ساڵی 2018 ەدا دەیان ملیۆن لیتر سوتەمەنی لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە، بەڵام بەسەر هاوڵاتیان دابەشنەكراوە.

دوا بەدوای ئەو لێدوانەی غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی گۆران هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی وەڵامی دایەوە و رایگەیاند، لە سنوری پارێزگاری سلێمانی یەک لیتر نەوت بە هەدەر نەدراوە ئەوەی نێردراوە بەسەر خەڵکدا دابەشکراوە بۆیە لە جیاتی دەستخۆشیمان لێبکەن، کەچی سوکایەتی و تەشهیرمان پێدەکەن، راشیگەیاند، لەئێستاوە یەك لیتر نەوت لە سلێمانی ببڕدرێت ئەو پەرلەمانتارە لێی بەرپرسیارە.

هەروەها دوێنێ دوشەممە ١٥ی تەموزی ٢٠١٩ هەڤاڵ ئەبوبەکر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، قسەکانی غالب محەمەد وەکو تاک و رای خۆی وەردەگرم، چونکە نە فراکسیۆنەکەی پاڵپشتیەتی نە پەرلەمانیش.

ئاماژەی بەوەشكرد، "هەندێك كەس دەبینین بوون بە نوێنەری حكومەتی عیراق بەرانبەر هەرێمی كوردستان، پەیوەست بە سوتەمەنی دوێنێ كۆمەڵێك تۆمەتمان بۆ دروستكرابوو، بەڵام هیچ نەوتێك بەناوی ئاوارەكانەوە نەهاتووە بۆ سلێمانی و لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی لە وەرزی زستاندا نەوتمان بۆ ئاوارەكان و زیانلێكەوتوانی بناری قەندیل و باڵەكایەتی كڕیوە.

دوابه‌دوای‌ قسه‌كانی‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، ئه‌ندامێكی تری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌سه‌ر مه‌له‌فی سوته‌مه‌نی هاته‌سه‌رخه‌ت و  وه‌ڵامی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ‫ئێستاش نازانم بە چ لۆژێکیک وە بۆچی کاک هەڤاڵ لە قسەکانیدا مەسەلەی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی بەستەوە بەکێشەی نەوتی سپی و سوتەمەنی و پشکی پارێزگاکان 

هۆشیار عه‌بدوڵا له‌ په‌یجی تایبه‌تی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ فه‌یسبوك رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ‫چەند رۆژی رابردوو ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا ، کاک هەڤاڵ ئەبوبەکر دژی هەموو ئەو پەرلەمانتارانە قسەیکرد کە داوای ئەوە دەکەن حکومەتی هەرێم نەوت رادەستی بەغداد بکا، بێ ئاگا لەوەی ئەوە بڕگەیەکی یاسای موازەنەی ۲٠۱۹ یە و ئەوانەی ئەو داوایە دەکەن داوا دەکەن یاسا جێبەجێبکرێ، ئایا کاک هەڤاڵ دژی جێبەجێکردنی یاسایە، جا ئەو زمانە چی جیاوازە لە زمانی ئەو حزبیانەی تەنها لەبەر ئەوەی دەستمان بۆ مەلەفی نەوت برد ، تەخوینیان کردین.

راشیگەیاندووە، ئێستاش نازانم بە چ لۆژێکیک وە بۆچی کاک هەڤاڵ لە قسەکانیدا مەسەلەی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی بەستەوە بەکێشەی نەوتی سپی و سوتەمەنی و پشکی پارێزگاکان ، لە کاتێکا ئەو باشدەزانێ و بە شایەتی زۆر لا ئێمە هەوڵی ئەوەمانداوە نوسرا و هەوڵەکانی پارێزگاری سلێمانی لە وەزارەتی نەوت لە بەغداد کێشەیان بۆ دروست نەبێت و بە زویی رایی ببن وە بەردەوامی داکۆکیمان لە پشکی پارێزگاکانی هەرێم کردوە، هیوادارام ئەوە شەڕی بە وەکالەت نەبێت.

‫"راستیەکەی ئیدارەدانی سوتەمەنیی و چۆنێتی دابەشکردنی سوتەمەنی لە تێکڕای پارێزگاکان ئێستاش و رابردوش پڕە لە کەموکوڕی و گەندەڵی ئەوەش بەسەر جادەکانەوە ، بە ریزی بەرمیل و کڕین و فرۆشی کۆبۆن و زۆر وردەکاری ترەوە دیارە و پێویست ناکا کەس لەو روەوە پاکانە بکا" هۆشیار عه‌بدوڵا .‬

هۆشیار عەبدوڵا ئەوەشیوت، ‫دەبوو کاک هەڤاڵیش وەک ئێمە خەم و پرسیاری ئەوەی هەبوایە کە یاسایی موازەنەی ۲٠۱۹ بۆ جێبەجێناکرێ؟ لەبەر هیچ نا لەبەر ئەوەی کیشە بۆ پارێزگاکەی و کارەکانی دروست نەبێت ، ئاخر ئەوە هەرگیز کێشەیەکی ئاسایی نیوان هەولێر و بەغداد نیە بەڵکو ئەوە کارەساتێکی گەورەیە لە رابردودا فەرمانبەرانی هەرێم موچەیان بەو هۆیەوە بڕاوە ، ئەوانەی داوا دەکەن هەرێم پابەند بێت بە یاسای موازەنەوە خەمی ئەوەیان هەیە جارێکی تر موچە نەبردرێ و دەیانەوێ هیچ پاساوێک نەدرێتە بەغداد ، بەڵام با کاک هەڤاڵ وەڵامبداتەوە ئەوانەی داکۆکی لەوە دەکەن کە هەرێم پابەند نەبێت و ئەو بڕە نەوتە نەداتە بەغداد داکۆکی لە کێ دەکەن؟ بۆ ئەو دیفاعە دەکەن ؟ کێ لەو داکۆکیە سودمەندە خەڵک یا مافیاکانی نەوت.





2019-07-16
زیاتر...
123